مەحموود نورەدین ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشووی کوردستان و عێراق گیانى له‌ده‌ستدا

له‌شاری كه‌ركوك

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 7 ى 2020 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپی پێى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشوو و ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانانی کوردستان(مەحموود نورەددین) ڕاده‌گه‌یه‌نن 

یه‌كێتیه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەکەیان و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ و کۆچککردوویش جێگەی بەهەشتی فراوان بێت.

مه‌حمود نوره‌دین  ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پێشووی کوردستان و عێراق لە شاری کەرکووک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانى له‌ده‌ستداوه‌

1