سیسی: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا هێلی سوور ببه‌زێنن ده‌سته‌وه‌ستان نابین

ده‌ست تێوه‌ردان ده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دیمه‌نه‌كه‌ ده‌گۆڕین

عه‌بدولفه‌تاح سیسی،سه‌رۆكی كۆماری میسر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ هۆشداری داو رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هێزه‌كانی حكومه‌تی ویفاقی لیبیا كه‌له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌ردوو شاری سیرت و جیفره‌،ئه‌وا میسر وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.

سیسی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كدا گوتی: وڵاتی میسر ده‌سته‌وه‌ستان نابێت، ئه‌گه‌ر هێلی سووری هه‌ردوو شاری سیرت و جیفره‌ ببه‌زێندرێت و رێگاش ناده‌ین ئاسایش و ئارامی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر میسر ده‌ستێوه‌ردان له‌ لیبیا بكات،ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی خێراو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دیمه‌نی سه‌ربازی ده‌گۆڕێ.

گوتیشی: میسر به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ لیبیا، ده‌ست تێوه‌ردان ده‌كات.

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار