لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردنن

له‌ ڕاگەێندراویكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ روون ده‌كاته‌وه‌

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌ڵێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بەرێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان وه‌ لە سەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دوو هه‌فته‌یه‌ شاندێک ڕاسپێردراوه‌ سەردانی به‌غدا بكه‌ن" بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دواكه‌وتنی مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.

هه‌ر له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ و ده‌ڵێت: به‌ هۆی گۆرانکاریەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرەکان کێشە کەوتبوە مووچەی بەرێوەبەرایەتیەکانی سەر بەڕەگەزنامەی گشتی، وه‌ هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ مووچە خۆشبەختانە سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردنن لە ئایندەیەکی نزیک دا مووچە دابەش دەکرێت.

 

.jpg