كورته‌فیلمێكی كوردی ده‌چێته‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا

كاری نوسین و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن یاداشت یوسف بۆ كراوه

كورته‌ فیلمی "مردن" له‌ فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا، بۆ چه‌ند خه‌ڵاتێك ده‌پاڵێورێت، كورته‌ فیلمی مردن له‌ فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا له‌نێوان چه‌ندین به‌رهه‌مدا پاڵێورا بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی نێوده‌وڵه‌تی و باشترین ده‌رهێنه‌ر، فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا، بڕیاره‌ له‌ 9 تا 13ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌ كه‌ته‌لۆنیای بارسێلۆنا، به‌ ئاماده‌بونی چه‌ندین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری جیهانی به‌ڕێوه‌بچێت."

جێگای باسه‌ ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ له‌ ساڵی 2019 به‌رهه‌مهێنراوه‌، كاری نوسین و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن یاداشت یوسف بۆ كراوه‌، هه‌رسین نامیق رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌كه‌دا بینیوه‌، هاوكات فیلمه‌كه‌ له‌ جۆری خه‌یاڵی و نهێنی و درامییه‌، ساڵی رابردوش له‌ فێستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.

ktv