نرخی زێڕ دابه‌زی

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نرخی زێڕ لە بازارەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو هاتووەتە خوارەوه.

‌دابه‌زینه‌كه‌ بەشێوەیەك بوو هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێڕ دوێنێ  بە 1874 دۆلاری ئەمەریكی بوو، ئەمڕۆ بووە بە 1828 دۆلار، واتا 46 دۆلار لە كۆی گشتی دابەزیووە، 

له‌ باره‌ی نرخی زێر له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 274 هەزار دیناری عێراقی و عەیار 21 بە 320 هەزار دینار و عەیار 22 بە 235 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، هەروەها مسقاڵێك زێڕی عەیاری 24 بە 366 هەزار دیناری عێراقییه‌.