به‌فربارینێكی زۆر رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه‌

 
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سەقر ڕایگەیاند: بەهۆی بەفربارینێکی زۆرەوە ڕێگاکانی دیواندەرە - سەقز و  بانە داخراون و لە هەندێک ناوچە نزیکەى 80 سم بەفر باریوە.   

مەحموود ڕۆحانی زادە، سەرۆكی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی سەقز بە میدیاكانی حكومەتی ئێرانی رایگەیاندووه‌، بارینی بەفری قورس بووەتە هۆی داخرانی ملەی مەحمودئاوا، بارینی بەفرێكی بەوشێوەیەش دوور لە چاوەڕوانی بوو، گوتیشی: لە هەندێک ناوچە نزیکەى 80 سم بەفر باریوە.    

راشیگه‌یاندووه‌ بارینی ئاوەها بەفرێکی قورس دوور لە چاوەڕوانی بوو و ئێستاش پێنج گرووپی ڕێگاوبان لە سەر ڕێگا سەرەکییەکانی شارەکانی سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان، مەریوان و تکاب خەریکی پاک کردنەوەی شه‌قامه‌كانن.