ئه‌مریكا كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كرد

بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران، كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری یو ئێس ئێس نیميتز-ی له‌گه‌ڵ كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی ، ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كرد.

تۆڕی سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری (یو ئێس ئێس نیميتز) ی له‌گه‌ڵ كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی، ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌ندا كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه‌و هه‌نگاوه‌كه‌ به‌ر له‌ كوژرانی موحسین فه‌خریزاده‌ی زانای ئه‌تۆمی ئێران ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌روه‌ها تۆڕی سی ئێن ئێن روونیكردوته‌وه‌ كه‌ جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، نامه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار