سۆمەرییە نیوز: ئامادەکاری بۆ بۆردوومانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێت

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز ئاشکرای کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بۆردومان کردنی ناوچەی سەوز لەئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ، کرداری گواستنەوەی رۆکێتی جۆری گراد بۆ ناوچەی حەی مەعامل لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت بینراوە.
سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون کە چاودێری و پشکنین بۆ ئەو ناوچانە بکەن، کە ئەگەری گەیشتنی رۆکێتەکانی لێدەکرێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەر جووڵەیەکی گوماناوی بکەن.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ زرگار