به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی یادی ڕۆژی سینه‌ما ده‌كاته‌وه
29/12/2020 - 10:29
له ڕۆژی جیهانی سینه‌مادا، به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی یادی ڕۆژی سینه‌ما ده‌كاته‌وه.
شایانی باسه ، یاده‌كه له ڕۆژانی (٢٨-٢٠٢٠/١٢/٢٩) له كاتژمێر ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر به‌ڕێوه‌ئه‌چێت، كه چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا دوانزه فیلمی نوێی كوردی نمایش ده‌كرێت، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی-یه‌وه به‌رهه‌مهێنراون.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كاندا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی شاره‌كه خه‌ڵاتده‌كرێن و چه‌ندین پارچه میوزیك و گۆرانی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كرێت.