ئەمریکا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی خسته‌ ناو لیستی سزاکانه‌وه‌

ئیداره‌ی ئەمریکا فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق خسته‌ ناو لیستی سزاکان.

لە راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق خراوەتە ناو لیستی سزاکان. ئەوەش بەهۆی تێوەگلانییەتی لە پێشێلکارییە جیدییەکانی لە مافی مرۆڤدا.

بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، فەییاز بەشێک بووە لەو شانەی قەیرانە کە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە کۆتایی 2019 پێکیان هێنابوو بۆ ئەوەی بە هاوکاریی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران خۆپێشاندەرە عێراقییەکان بچەوسێننەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌ له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چالاكوانان و ئه‌و كه‌سانه‌ی داكۆكی له‌ هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ عێراق ده‌كه‌ن.