ڤیدیۆ.. بووكه دوو گیانه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی روونكردنه‌وه ده‌دات
21/1/2021 - 12:53
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌و گرته ڤیدیۆی بووكێكی دوو گیان له ئاهه‌نگێكی بچو‌وكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناو ئه‌مه‌ش وایكرد مه‌جدی مه‌حمود-ی هاوسه‌ری بووكه‌كه ،روونكردنه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بدات.
مه‌جدی مه‌حمود كه خه‌ڵكی وڵاتی میسره له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئاهه‌نگه‌كه به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بووه به‌ئاماده‌بوونی دۆست و خزمان ، ره‌گه‌زی كۆرپه له‌دایك نه‌بووه‌كان ئاشكرا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مه‌ی لهتۆِره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوته‌وه دووره له‌راستی و ئێمه ماوه‌ی دووساڵ ده‌بێت هاوسه‌رگیریمان كردووه.
بۆبینینی گرته‌كه كیلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه ..
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار