پیاوێکی ئاینی شیعە مەزهەب: زۆر شەرمەزارییە و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان نەبینن


شێخ مه‌جید عوقابی پیاوێکی ئایینی شیعە مەزهەبه‌ و سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزریشه‌ بۆ گفتوگۆ و چاكسازی رایده‌گه‌ێنێت: كه‌ شه‌رم و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ پێیان وابێ له‌ كوردستان دزی و پێشمه‌رگه‌ی ناشه‌رعی هه‌بێ و پێی وایه‌ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ به‌ڕێوه‌بردندا شكستیان خواردووه‌.
شێخ مه‌جید عوقابی پیاوێکی ئایینی شیعە مەزهەبه‌ و سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزر بۆ گفتوگۆ و چاكسازی له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: زۆر شه‌رم و عه‌یبه‌، كه‌ وای دابنێین كوردستان دزی و قاچاخ و پێشمه‌رگه‌ی ناشه‌رعی تێدایه‌، یان بڵێین ئه‌من و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی تێدا نییه‌ و نه‌یبینین.
 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرده‌ووه‌:  كه‌ به‌راوردكردنی حزبه‌ كوردییه‌كان و حزبه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، وه‌كوو به‌راوردی نێوان ئه‌مین و مه‌ئموونی كوڕانی هاڕوون ڕه‌شید وان، كه‌ مه‌ئموون كاری جددی و ڕژدی ده‌كرد و هزری ده‌جووڵا، به‌ڵام ئه‌مین سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی سوپاكه‌ی، فه‌رمانڕه‌وایی له‌ ده‌ست دا و كه‌وته‌ ده‌ست مه‌ئموونی برای.
شێخ مه‌جید عوقابی پیاوێکی ئایینی شیعە مەزهەبه‌ و سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزر بۆ گفتوگۆ و چاكسازی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  كه‌ به‌رده‌وام شكست به‌ درۆ و ساخته‌ په‌رده‌پۆش و به‌رگدار ده‌كرێ، هه‌وڵدان به‌ ئاراسته‌ی ئاژاوه‌ و كێشه‌، پاساوی لاوازی و گه‌نده‌ڵییه‌، ئێسته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ هاتووه‌، گوایه‌ كورد عێراقی داگیر كردووه‌ و ئێمه‌ له‌ ژێر ركێفیانداین و به‌ هۆی ئه‌وانه‌وه‌ ناتوانین وڵاته‌كه‌مان هه‌ستێنینه‌وه‌.
ده‌شڵێت، كه‌ كورد له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست فه‌رمانڕه‌وا و حوكم به‌ده‌ست نین و عه‌ره‌ب فه‌رمانڕه‌وایه‌، جگه‌ له‌ زۆربوونی هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری، چی تێدا گۆڕاوه‌؟
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو: كه‌ شكستخواردن له‌ به‌ڕێوه‌بردن، په‌یوه‌ندیی به‌ ئیراده‌ی كه‌سێكی تره‌وه‌ نییه‌.

1