نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ سه‌رووی 56 دۆلار

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به‌ 55 دۆلار و 64 سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 55 دۆلار و 74 سه‌نت فرۆشرا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ 56 دۆلار و 2 سه‌نت .

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ 52 دۆلار و 96 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماده‌كردنی / رزگار