رۆنامه‌ی زه‌سه‌ن: مانچسته‌ر یونایتد ده‌ستبه‌رداری دی خیای گۆلپارێز ده‌بێت


یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد داهاتووی دی خیای گۆلپارێزه‌ ئیسپانیه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .

راپۆرتێكی رۆنامه‌ی زه‌سه‌نی ئینگلیزی بلاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێ له‌ هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری دی خیای گۆلپارێزه‌ ته‌مه‌ن سی سالیه‌كه‌ی بێت .

دی خیا كه‌ ئێستا به‌ مۆله‌تی فه‌رمی گه‌راوه‌ته‌وه‌ ئیسپانیاو به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی یه‌كه‌م مندالی له‌گه‌ل هاوژینه‌كه‌ی دایه‌و بریاریش وایه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ پشووه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت .

به‌پێی راپۆرتی زه‌ سه‌ن بیت یانه‌ی مان یونایتد ئێستا زیاتر پشت به‌ دین هندرسۆنی ئینگلیزی ده‌به‌ستێت ، به‌تایبه‌تی كه‌له‌یاری رابردووی یانه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر كریستال پالاس ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.

هندرسۆنی ته‌مه‌ن بیستو سێ سال بۆته‌ جێگگای متمانه‌ی سۆلشایه‌ری راهێنه‌ر بۆیه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوو دی خیا هیچ شوێنێكی له‌ ئۆلدترافۆردو پێكهاته‌ی مانچسته‌ر یونایتد نابێته‌وه‌.