كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا باران ده‌بارێت


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی  پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌: ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 6 ى 3 ى 2021 ، لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاكانی هه‌رێمدا ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ش لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر19 پله‌ ، دهۆك 15 پله‌ ، سلێمانی 14 پله‌ ، كه‌ركوك 19 پله‌ .
سبه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 19 پله‌ ، دهۆك 155 پله‌ ، سلێمانی 14 پله‌ ، كه‌ركوك 19 پله‌ .