دادگای توركیا له‌باره‌ی سزادانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بڕیارێكی ده‌ركرد

دادگای تورکیا سزای سێ ساڵ زیندانیکردن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش دەرکرد.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

دادگای باڵای توركیا له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بڕیاریدا به‌زیندانیكردنی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌ین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ دادگای باكیركۆی تاوانه‌كان دانیشتنی دادگایكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌چوو، ده‌میرتاش له‌ دادگایكردنه‌كه‌دا گوتی، من به‌شه‌خسی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانم نه‌كردوه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵكو ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراته‌ ڕه‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت بگرێت و منیش مه‌به‌ستم حكومه‌ت بووه‌ نه‌ك تاكه‌كه‌س.

له‌پڕۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌دا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ ئه‌ردۆغان، دادوه‌ری دادگای باكیركۆی تاوانه‌كان سزای سێ ساڵ و شه‌ش مانگی بۆ ده‌میرتاش ده‌ركرد.

لە ساڵی دوو هه‌زارو شازده‌وه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بە چەند تۆمەتێكی جیاواز لە به‌ندكراوه‌، ئەمەش لە کاتێکدایه‌ كه‌ چەند جارێک یەکێتی ئەوروپا دوای ئازادکردنی دەمیرتاشی لە حکومەتی تورکیا کردووە.