له‌ ئێران بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ كه‌ره‌نتینه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت

ئێران بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ كه‌ره‌نتینی گشتیی  راده‌گه‌یندرێت بۆ پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌پرسانی ته‌ندروستی ئێران رایانگه‌یاند شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاته‌كه‌یانی گرتووته‌وه‌، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیان داوه‌ له‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌ ره‌نگی سووره‌و بۆ ره‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

عه‌لیره‌زا ره‌ئیسی گوته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران به‌ میداكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆ پێش گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیامانداوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ رۆژ گه‌ره‌نتینی گشتیی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران رابگه‌یه‌نین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ بڕیاری كه‌ره‌نتینی گشتی له‌ سبه‌ی شه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بورای جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ دوای ئه‌و ده‌ رۆژه‌ و له‌دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه‌ بڕیاری نوێ ده‌رده‌كه‌ن.