باره‌گایه‌کى حه‌شدی شه‌عبی بۆردومانكرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  15-4-2021 به‌میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ باره‌گای لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومان كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و بۆردومانه‌ رۆكێتییه‌ی كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی باسخره‌ -ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی به‌رتڵه‌، دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ زانینی ئه‌و لایه‌نه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌، ده‌ستی پێكردووه‌.

322