فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ سعوودیه‌

چه‌ند فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌رێكی ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك گه‌یشتنه‌ سعوودیه‌.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بۆ چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر له‌ جۆری ئێف ئه‌ی 18دی ( هۆرنت) گه‌یشتوونه‌ته‌ بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانج له‌م رێوشوێنانه‌ به‌هێزكردنی توانای هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك و به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامییه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی بۆ چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت:ئه‌مه‌ ئاماده‌یی سوپای ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و جێگیركردنی هێزه‌كان له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان و له‌هه‌ر چركه‌یدا ده‌گه‌ێنێ.

111

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار