تەندروستی عێراق: 2767 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆڕۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: له‌ دوێنێوه‌ بیست و حه‌وت توشبوی كۆرۆنا مردون و دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌د و شه‌ست و حه‌وت توشبوی دیكه‌ش تۆماركراوه‌.

ئه‌مرۆ هه‌ینی 2021-5-14 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌د و شه‌ست و حه‌وت توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ ملیۆنێك و سه‌د و سی و چوار هه‌زارو هه‌شت سه‌د و په‌نجاو نۆ تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێنج هه‌زار و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و نۆ تووشبووی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌ و كۆی گشتی چاكبوانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ ملیۆنێك و سیو چوار هه‌زارو سێسه‌د و نه‌وه‌د شه‌ش كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ دوێنێوه‌ بیست و حه‌وت توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌مه‌ش كۆی گشتی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشته‌ پازده‌ هه‌زارو نۆ سه‌د و ده‌ كه‌س.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردودا، سێ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و بیست و پێنج ڤاكسینیش بۆ هاووڵاتیان به‌كارهێندراوه‌، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ چوار سه‌د و حه‌فتاو دوو هه‌زارو سێسه‌د  و دوو هه‌شت ژه‌مه‌ ڤاكسین.