به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ رایگه‌یاند: وه‌كو پلان زیاتر له‌ شه‌ست پرۆژه‌مان بۆ پاڵاوتنی ئاوی سه‌ر زه‌وی و گه‌یاندنی به‌ هاووڵاتیان هه‌یه‌.

ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ لێدوانێكیدا، به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ستراتیژی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رجه‌م بیره‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان دابخه‌ین و له‌ به‌رامبه‌ردا ته‌نها ئاوی سه‌ر زه‌وی بۆ خورادنه‌وه‌ به‌كار بێت.

گوتیشی: وه‌كو پلان زیاتر له‌ شه‌ست پرۆژه‌مان بۆ پاڵاوتنی ئاوی سه‌ر زه‌وی و گه‌یاندنی به‌ هاووڵاتیان هه‌یه‌ و به‌ڵام به‌ هۆی تێچووی زۆری پرۆژه‌كان داوامان له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردو وه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ قه‌زرمان پێبده‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌ ئێستادا ده‌ پرۆژه‌ له‌ سه‌رووی كاره‌كانماندان كه‌ یه‌ك له‌وان پرۆژه‌ی ئیفراز چواره‌ بۆ شاری هه‌ولێره‌.