له‌ هه‌ولێر مه‌راسیمی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی (كوشتنی ژنان به‌ بیانووی شه‌ره‌ف) به‌رێوه‌چوو

ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO به‌ هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر دواترین چاپكراوی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ ناو نیشانی (كوشتنی ژنان به‌ بیانوی شه‌ره‌ف) له‌ نووسینی (د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) .

مه‌راسیمه‌كه‌ ،به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و قونسوڵیه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا  له‌ هه‌ولێر و  ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كان كه‌ به‌رهه‌می پڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و كوشتن به‌ بیانوی شه‌ره‌ف له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیای فیدرال پشتگیری دارایی ده‌كرێت و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت جێبه‌جێده‌كات.

13

ئا- كامران