سەرکۆماری تونس بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆك وەزيرانى وڵاتەکەی دەرکرد


سەرکۆماری تونس قەیس سەعید، "بەھۆی ئەو دۆخە نائاساییەی کە وڵاتەکەی تێیدایە" بريارى كاركردنى لەگەڵ سەرۆكوەزيرانێك كە خۆى دايدەنێت، دەركردووە.


سەرکۆماری تونس قەیس سەعید، ئەوەی ئاشکرا کرد کە، بەھۆی ئەو دۆخە نائاساییەی کە وڵاتەکەی تێیدایە، سەرجەم دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی سڕ کردووە و پارێزبەنديی پەرلەمانتارانی ھەڵپەساردووە و راشیگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئێستا ھیشام مەشیشیی لە کارەکەی دوورخستووەتەوە و کار لەگەل سەرۆکوەزیرانێک دەکات کە خۆی دایدەمەزرێنێت.

بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری تونسەوە بڵاوکراوەتەوە، قەیس سەعید، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکان و فەرماندە باڵاکانی و ئەرکانى سوپا گوتارێک پێشکەش دەکات.

سەرکۆماری تونس قەیس سەعید، لە گوتارەکەیدا، بریاری دوورخستنەوەی سەرۆکوەزیران ھیشام مشیشی و بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانێک کە خۆى دایدەنێت، راگەياند.

ھەروەھا قەیس سەعید، بریاری سڕکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی پەرلەمان و ھەڵپەساندنی پارێزبەندیی پەرلەمانتارانيشى دەركردووە.