باوه‌ پاڵانی: هه‌ندێ گروپی شیعه‌ هۆكاری ناسه‌قامگیریین له‌ عێراق

په‌رمانتارێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق، چونكه‌ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌منی وه‌كو پێویست بنیادنه‌نراوه‌.

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان تیڤی بـاوە پـاڵانی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عێراق رایگه‌یاند: گروپی شیعه‌كان هۆكاری ناسه‌قامگیرن بۆ عێراق ، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش زیاتر بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پاڵانی گوتی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق، چونكه‌ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌منی وه‌كو پێویست بنیادنه‌نراوه‌ له‌ ناو  عێراق، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له‌ هاریكاری عێراق له‌ رووی ئه‌منی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئابووری و سیاسی .

مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ، وا ده‌كات حشدی شه‌عبی نه‌توانێت ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دڵنیاشم هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ناكشێنه‌وه‌ و كاره‌كانیان له‌ عێراق و رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌ و ماوه‌یه‌كی زیاتری ده‌وێت .

به‌بۆچوونی باوه‌ پاڵانی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌یه‌  و پیشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ هه‌وڵه‌كان جدین له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌، به‌رای من هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت ، و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌نجامدانه‌.

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا