وه‌زاره‌تی تەندروستی عێراق داوای قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی دەکات


وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی زیاد بوونی ژماره‌ی تووشبووانی هاووڵاتییان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌شاره‌كانی عێراقدا داوای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ین.
ریاز حه‌لفی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقی راگه‌یاندووه‌: رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ شاره‌كانی عێراق له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ ، بۆیه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت داوامان كردووه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی رابگه‌ێندرێت بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌. 
 راشیده‌گه‌ێنێت: هاووڵاتییان پابه‌ندی رێككاره‌ ته‌ندروستییه‌كان نین و پشتگوێی ده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ له‌ تووشبوونی زیاتری هاووڵاتییان به‌م په‌تایه‌.
 تا ئێستاكه‌،  ملیۆنێك و 660 هه‌زار و 371 كه‌س له‌  شاره‌كانی عێراقدا تووشی كۆرۆنابوون و  له‌ و ژماره‌یه‌شدا 18 هه‌زار و 18 هه‌زار و 865 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.