تره‌مپ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به ده‌به‌نگ ناوده‌بات
27/7/2019 - 11:40
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر بڕیاری فه‌ڕه‌نسا بۆ دانانی باجی نوێ له سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا كه ژماره‌یه‌كیان ئه‌مریكین، رایگه‌یاند: "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامی ده‌به‌نگیی ماكرۆن ده‌ده‌ینه‌وه.
تره‌مپ له تویتێكدا ره‌خنه‌ی له بڕیاری فه‌ڕه‌نسا بۆ دانانی باجی نوێ له سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا كه ژماره‌یه‌كیان ئه‌مریكین گرت و رایگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا باجی نوێی داناوه له سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره ته‌كنه‌لۆژییه ئه‌مریكییه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامی ده‌به‌نگیی ماكرۆن ده‌ده‌ینه‌وه‌و هه‌میشه گوتوومه مه‌ی ئه‌مریكی له هی فه‌ڕه‌نسی باشتره.