سبه‌ی شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
22/1/2021 - 13:37
سبه‌ی شه‌ممه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و دانوساندنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى (2021)ى عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
به‌پێ زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بریاره سبەی شەممە (22/1/2021) شاندى حکومەتى هەرێى کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆببنەوە.
شایه‌نی باسه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رێككه‌وتی 2021-1-20 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان، لە زنجیرە تویتێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاند كە هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.