پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستى كه‌ركوك له‌كورد سه‌ندرایه‌وه‌ و درایه‌ كه‌سێكى به‌ڕه‌گه‌ز توركمان

به‌به‌ڵگه‌ دوای لادانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌ بزانه‌ گۆڕانكاری چى له‌فه‌رمانگه‌ ئه‌نجامدرا

 ڕاكان سه‌عید جبورى پارێزگاره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ى كه‌ركوك له‌گۆڕانكارییه‌كان له‌ ئیداره‌ى پارێزگاى كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ ، ئه‌میش به‌لابردنى به‌رپرسانى كورد له‌پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان

له‌ دواین بڕیاری ڕاكان جبوری ،  پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستى كه‌ركوك له‌كورد سه‌ندرایه‌وه‌ ، كه‌سێك له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌شوێنى دانرا . 

له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونى به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركوك  ناوبراو  به‌بڕیاری پارێزگارە سه‌پێندراوه‌كه‌ى كه‌ركوك  بەنوسراوێک بڕیاری دانانی برازایەکی خۆی دەرکرد وەک جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکە

 

rudaw


له‌ شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ، كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپای عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی دووچاری داگیر كردن بوونه‌وه‌ ، به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ى 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیان ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون ، ڕۆژانه‌ش به‌بڕیاری پارێزگاره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رانى كورد له‌پۆسته‌كانى فه‌رمانگه‌كان لاده‌درێن 

 


شوان عه‌زیز