‌كه‌شناسی‌ هەرێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌

به‌ گوڕی‌ 5.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌رله‌ ناوچه‌ كه‌ روویدا


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  22 ى ته‌موزی 2018 ، له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراق  بومه‌له‌رزه‌یه‌ك  به‌ گوڕی‌ 5.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌رله‌ ناوچه‌ كه‌ روویدا.


كه‌شناسى ڕایده‌گه‌ێنێت : سه‌عات 1:07 ده‌قیقه‌ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆگوڕی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 5.9 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی‌ روویدا .


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راشیگه‌یاند سه‌عات 1:07ی‌ ده‌قیقه‌ی‌ نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك تۆماركراوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ ناوچه‌ی‌ تازه‌ئاباد له‌ كرماشان به‌ قوڵایی 5.7 كیلۆمه‌تر به‌ گوڕی‌ 5.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر و له‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌كانی‌ كوردستان هه‌ستی‌ پێكراوه‌ و هیچ زیانێكی‌ نه‌بووه‌


نه‌سرین مزووری

rudaw


شوان عه‌زیز