ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى له‌ داستانى پردێ 8 كاتژمێر به‌رگری له‌خاك كرد كێشه‌ى خانووه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر كرا

خه‌ڵکی گوندی ئامیانی به‌رده‌ڕه‌شه‌

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی  له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕووخاندنی خانوی پێشمه‌رگه‌یه‌ک،هه‌رزوو په‌یوه‌ندیم  به‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ کردوو،دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆو قایمقامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش هاتینه‌ سه‌رخه‌ت.


خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، خۆشبه‌ختانه توانرا ئه‌وبابه‌ته‌ چاره‌سه‌ربکرێ،ئێواره‌ی دوێنێش دوای چاره‌بوونی ئه‌وبابه‌ته‌،له‌گوندی ئامیانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی کاک موعته‌سه‌م و شوێنی ڕووداوه‌که‌م کرد ، لێره‌وه‌ زۆر سوپاس بۆ په‌رۆشی هه‌موولایه‌ک به‌تایبه‌ت به‌ڕێزانی وه‌زاره‌تی ناوخۆو قایمقامی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ى نوسینكه‌ى ئومێد خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌رچه‌ند ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر گه‌وره‌کرابوو،به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو که‌ باسی لێوه‌ ده‌کرا،وه‌ک له‌ وێنه‌کان دیار خانووه‌که‌ نه‌ڕووخێنراوه‌ ته‌نها دیواری سیاجی ده‌ره‌وه‌ی ڕووخێنراوه ، به‌ڵام به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌رکراو وێڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ری یاساو ڕێگری کردن له‌ ته‌جاوزات،به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ خزمه‌تکاری ئێوه‌ین و هه‌رچی له‌ توانابێت به‌شانازیه‌کی زۆره‌وه‌ ده‌نگ و گه‌ێنه‌ری خواست و داخوازیه‌کانی ئێوه‌ین وپشتگیری داواکانتانین.

 ناوبراو له‌كۆتادا ڕایگه‌یاند ، ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ که‌ خه‌ڵکی گوندی ئامیانی به‌رده‌ڕه‌شه‌،له‌ داستانی پردێ زۆر قاره‌مانانه‌ له‌سه‌ردۆشکه‌چه‌ند سعاتێک به‌رگری کردوو بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش،به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ لایڤی کردبۆوه‌ ، هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشیش سێجار برینداربوه‌و له‌ کاتی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌تیش ئۆتۆمۆبیلی تایبه‌تی خۆی له‌که‌رکوک که‌وتۆته‌ ده‌ستی چه‌ته‌کان ، ته‌ئکید له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا ده‌که‌ینه‌وه‌و کێشه‌و گرفتی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به‌ کێشه‌و گرفتی خۆمان ده‌زانین .

شوان عه‌زیز