تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕوویدا

دوو کەس برینداربوونه‌


کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان روویدا.

ئاژانسی هاوار نیوز، نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل -یەپەهە، لە میانی هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە نزیک خوێندنگایەک بە ناوی "سەواقە" کە دەکەوێتە باشوور شاری حەسەکەوە روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبی چێنراوە بووە و دوو کەسیش بەوهۆیەوە برینداربوونه‌.