به‌ بێ ڤیزا ده‌توانی سه‌ردانی 127 وڵات بكه‌یت

پێگه‌ی پاسه‌پۆرت ئیندێكس لیستێكی بڵاوكرده‌وه‌

پێگه‌ی پاسه‌پۆرت ئیندێكس لیستێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هێزترین پاسه‌پۆرت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌خۆده‌گرێت، له‌ نێوانیاندا به‌هێزترین پاسه‌پۆرتی وڵاتێكی عه‌ره‌بی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانی به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 122 بكه‌یت.

به‌ پێی پێگه‌كه‌ پاسه‌پۆرتی ئیماراتی له‌ پله‌ی نۆیه‌م دایه‌و له‌نێو به‌هێزترین پاسه‌پۆرته‌كانی جیهانه‌ بۆ سه‌فه‌ركردن له‌ ساڵی 2018.

ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ ده‌توانی به‌ پاسه‌پۆرتی ئیماراتی سه‌ردانی بكه‌یت ده‌گاته‌ 157 وڵات، له‌نێوانیاندا 112وڵات به‌ بێ ڤیزا ده‌توانی سه‌ردانیان بكه‌یت.

پله‌ی یه‌كه‌میش به‌ر سه‌نگاپوره‌ كه‌وتووه‌ ، كه‌ هه‌ڵگری پاسه‌پۆرتی ئه‌م وڵاته‌ ده‌توانێ به‌ بێ ڤیزا سه‌ردانی 127 وڵات بكات.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك