چاوش ئۆغلۆ گه‌یشته‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووه‌وه‌

چاوى به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێت

عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توریكا كۆبووه‌وه‌.
 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مەولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌ سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ گه‌یشته‌ عێراق و بریارە لەگەڵ زۆربەی سەركردەكانی عێراق كۆبێتەوە، هەروەها سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كات و چاوى به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێت  چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌ دیدارى نێوان چاوش ئۆغڵۆ و به‌رپرسانى عێراقى باس له‌ په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى نێوانیان له‌ چه‌ند بوارێك بكرێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى عێراق .
 
نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، كە  عادل عەبدومەهدی باسی لەوەكردووە عێراق كه‌وتووه‌ته‌ ناو قۆناغێكی نوێ و پاش تێكشكاندنی داعش ده‌ست به‌ بونیاتنانه‌وه‌ ده‌كات.
 
هاوكات له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەكۆبوونەوەكە رایگەیاندووە كار بۆ باشكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌ده‌ین.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هاتووه‌ ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ گه‌یشته‌ به‌غدا و ، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ش له‌لایه‌ن فاتح یه‌ڵدزى باڵوێزى توركیا له‌ به‌غدا پێشوازى لێكرا.