Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 12:53

هه‌وڵى کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانى نێوان عێراق و سووریا ده‌درێت

ئیبراهیم جه‌عفه‌رى له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم كۆبۆوه‌
هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سووریا ده‌درێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووریا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌رى و هاوتا سووریه‌كه‌ى وه‌لید موعه‌لیم گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا كردووه‌.

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا كۆبۆوه‌ و باسیان له‌ بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیروریست و گرنگى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و هه‌روه‌ها باسیان له‌ پێویستى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سووریا كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خێرا.

ئیبراهیم جه‌عفه‌رى له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌رى به‌ سه‌ردانێكى سێ رۆژى دوێنێ گه‌یشته‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌لید موعه‌لیم بانگهێشت كرابوون، به‌مه‌به‌ستى گفتوگوكردن و په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ سووریا، به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ جه‌عفه‌رى و موعه‌لیم جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویسته‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنووریه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنیى ده‌بێت له‌سه‌ر هاتوچۆى خه‌ڵكى و هه‌نارده‌ و هاورده‌ى كه‌لوپه‌ل و هێزى خۆراگرى هه‌ردوو وڵات زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یه‌ .

هاوكات هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ چۆن و چ كاتێك هه‌نگاو ده‌نرێت بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌ى هه‌ردوو وڵات كه‌ ماوه‌ى ساڵانێكه‌ داخراون.

جێى ئاماژه‌یه‌ عێراق و سووریا به‌درێژایى 600كم سنووریان به‌یه‌كه‌وه‌یه‌ و سێ ده‌روازه‌ى سنووریان له‌سه‌ره‌ كه‌ بریتین له‌ ره‌بیعه‌ و قائیم و وه‌لید.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.