حكومه‌تی عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن له‌ ئورده‌ن ده‌كاته‌وه‌

له‌به‌ر هه‌ستاری دۆخه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه‌

حكومه‌تی عێراق داوای له‌ ئورده‌ن كردووه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ برۆنزه‌یان راده‌ست بكاته‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی حزبی به‌عس ده‌گه‌رێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی ئورده‌نی له‌سه‌رزاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: حكومه‌تی عێراق داوای له‌ حكومه‌تی ئورده‌ن كردووه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌یان راده‌ست بكاته‌وه‌، كه‌ بۆ سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی حزبی به‌عس ده‌گه‌رێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ ساڵی 2003 له‌ ئورده‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌و كاته‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ده‌یوست په‌یكه‌ره‌كه‌ ئاودیو بكات.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: حكومه‌تی ئورده‌ن ده‌توانێ په‌یكه‌ره‌كه‌ بفرۆشێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستياری دۆخه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار