كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستی پێكرد

هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستن له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه‌


دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان دانیشتنى 11ى وه‌رزى یه‌كه‌مى ده‌ست پێ كرد .

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك له‌وانه‌ پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان و پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2019 و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

د. محەمەد شاکر، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 8\11\2018، هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش یەکدەنگی و یەکڕیزی کوردبوو لەسەر بابەتی بودجە، تا هەموو بۆچوونەکان یەکبخرێت و پێکەوە کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکەین تا کاریگەری زیاتری هەبێت.