لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا له‌ كه‌سنه‌زان کەسێک کوژراو دووى تریش برینداربوون

خزم و ناسیاوی یەکترن

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایه‌یاند" ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شارۆچکەی کەسنەزان بەهۆی شەڕو دەمەقاڵێ کەسێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9-11-2018، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شارۆچکەی کەسنەزانی سه‌ربه‌ پارێزگاى هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێیه‌وە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون". 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشى" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕیانکردووە خزم و ناسیاوی یەکترن و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان کردووە.