كوڕه‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ خه‌ڵكی مه‌كسیك: ده‌زانن بۆ ده‌توانن رۆژێكی خۆش له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به‌سه‌ر ببه‌ن؟

چونكه‌ دیواره‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن

كوڕی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جۆنیۆر( Donald Trump Jr ) له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه‌ی به‌و دیواره‌ كرد كه‌ باوكی ده‌یه‌وێ له‌ سنووری مه‌كسیك دروستبكرێ و گوتی: ده‌زانن بۆ ده‌توانن رۆژێكی خۆش له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به‌سه‌ر ببه‌ن؟ چونكه‌ دیواره‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن.

جه‌ی ئار له‌ دوای ئه‌وه‌ی پرسی دروستكردنی ئه‌و دیواره‌ بووه‌ ھۆی داخستنی به‌شێكی حكوومه‌تی فیدڕاڵی پۆستێكی له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌.

تره‌مپ جه‌ی ئار گوتی: ده‌زانن بۆ ده‌توانن رۆژێكی خۆش له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به‌سه‌ر ببه‌ن؟ چونكه‌ دیواره‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن.

ھاوكات ئه‌م پۆسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی كوڕ كاردانه‌وه‌ی زۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ كه‌وته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ به‌كارھێنه‌ران له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێستا كاتێكی خۆش له‌ باخچه‌لی ئاژه‌ڵان به‌سه‌ر نابردرێت. باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی نیشتمانی ئێستا كراوه‌ نییه‌ به‌ھۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ حكوومه‌تی داخستووه‌".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ھه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو "خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ھێز و سه‌ركه‌وتوو دیوار له‌ ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن، به‌م ھۆیه‌وه‌ش ئه‌م وڵاته‌ ھه‌مان مافی پاراستن حه‌قی خۆیه‌تی.