ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بازارى قائیم 27 كه‌سى كرده‌ قوربانى

رۆژ دوای رۆژ ره‌وشى عێراق به‌ره‌و مه‌ترسى هه‌نگاو ده‌نێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى كانوونى دووه‌مى 2019، له‌ نێو بازارى قه‌زاى قائیمی سه‌ر به‌ پارێزگاى ئه‌نبار ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و 27 كه‌سى كرده‌ قوربانى. 

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 10:40 خوله‌كى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌نێو بازارى قائیمی سه‌ر به‌ پارێزگارى ئه‌نبار ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرَێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ 2 كه‌س كوژران و برینداربوونى 25 كه‌سى تری لێكه‌وته‌وه‌، پێشتریش لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌پێ ئاماره‌ سه‌ره‌كییه‌كان كوژرانى 1 هاووڵاتى سیڤیل و 16 برینداریان راگه‌یاندبوو.

جێى ئاماژه‌یه‌ رۆژى 8ى كانوونى دووه‌مى 2019، له‌ قه‌زاى تكریتى سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز روویداو به‌و هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران و 10 كه‌سى تر برینداربوون.

رۆژ دوای رۆژ ره‌وشى عێراق به‌ره‌و مه‌ترسى هه‌نگاو ده‌نێت و تا ئێستاش به‌ته‌واوى داعش له‌ عێراق له‌ناو نه‌بردراوه‌ به‌رده‌وام چالاكى تیروریستى ئه‌نجام ده‌دات و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێو چه‌كدارانى داعش و هێزه‌ عیراقییه‌كان رووده‌دات. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز