مونا قه‌هوه‌چی: به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردستانی عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان و دڵشاد شه‌هاب و فه‌رسه‌ت سۆفی سه‌ردانی حزب و لایەنە تورکمانییەکانیان له هه‌ولێر كرد و كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و لایه‌نی توركمانی و ره‌وشی كوردستان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی پێكهاته‌ی توركمان له‌و پرۆسه‌یه گفتوگۆیان لێوه‌كرا.
له دوای سه‌ردانه‌كه، له لێدوانێكی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن مونا قه‌هوه‌چی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هاوكات پاڵپشتی خۆیانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك ده‌ربڕی.
- Log in to post comments