جۆن بۆڵتن: ئه‌نجامی دیداری سێیه‌می نێوان رێبه‌رانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور كاتی زۆری پێویسته‌

بۆڵتن: سه‌رۆك ترامپ متمانه‌ی هه‌یه‌ به‌ كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كانی نێوان خۆی و كیم جونگ ئون

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی رۆژی رابردوو وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ ناكۆك نییه‌ له‌گه‌ڵ دیداری سێیه‌می نێوان رێبه‌رانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، وتیشی ئه‌نجامی دیدارێكی له‌مچه‌شنه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاتێكی زۆری پێویست بێت.

جۆن بۆڵتن له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: ئه‌مریكا تووشی وه‌هم نه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ تواناكانی كۆریای باكوور، به‌ڵام سه‌رۆك ترامپیش متمانه‌ی هه‌یه‌ به‌ كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كانی نێوان خۆی و كیم جونگ ئون.

بۆڵتن له‌ درێژه‌دا وتی: سه‌رۆك ترامپ له‌هه‌وڵدایه‌ كیم جونگ ئون رازیی بكات تا په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی قبوڵ بكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ جارێكی دیكه‌ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆریای باكوور بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا