كه‌شناسی هه‌رێم : باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14 ى 3ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى هه‌ینى راگه‌یاند


كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له‌هه‌ندێ كاتدا لێزمه‌ باران ده‌بێت له‌كاتى جیاواز و ناوچه‌ى جیاواز 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ری به‌فر بارینیش له‌ناوچه‌ چیاكان هه‌یه‌ 

كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى هه‌رینى ڕایده‌گه‌ێنێت ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت ، له‌هه‌ندێ كاتدا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو  و ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌هه‌ندێ كاتى جیاوازو ناوچه‌ى جیاواز 

ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران بارین زیاتر ده‌بێت 

11