به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سه‌وزه‌ و میوه‌ هاوڵاتیانی توركیا به‌دانه‌ میوه‌ ده‌كڕن

یه‌ك كیلۆ پیاز به‌ 10 لیره‌یه‌ و یه‌ك كیلۆ په‌تاته‌ش بووه‌ته‌ 8 لیره‌


به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سه‌وزه‌ و میوه‌ و خۆراكه‌كانی دیكه‌ به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی توركیا له‌بڕی كڕینی كه‌لوپه‌ل و میوه‌ به‌ كیلۆ به‌ڵكو به‌ دانه‌ دانه‌ ده‌یكڕن.


 ئێستا نرخی یه‌ك كیلۆ پیاز به‌ 10 لیره‌یه‌ و یه‌ك كیلۆ په‌تاته‌ش بووه‌ته‌ 8 لیره‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌موو میوه‌ و سه‌وزه‌كانی تر به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بوونه‌ته‌وه‌. 


چه‌ند هاووڵاتییه‌ك قسه‌ بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن جاران به‌ په‌نجا لیره‌ به‌ چه‌ندین كیلۆ میوه‌ و پێداویستی ماڵه‌وه‌ بازاڕمان ده‌كرد، ئێستە به‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ش ناتوانین ئه‌و بازاڕییه‌ی جاران بكه‌ین. 


هاوكات رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی راپۆرتێكی له‌م رووه‌وه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و بۆچوونی چه‌ند دوكاندارێكی له‌ ئیسته‌نبۆڵ وه‌رگرتووه‌، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌ بارودۆخه‌كه‌ و ده‌ڵێن هاووڵاتیان وه‌كو پێویست شت ناكڕن، جاران به‌ عاره‌بانه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌هاتن بۆ شت كڕین، ئێستە به‌ عه‌لاگه‌یه‌كی بچووك دانه‌ دانه‌ میوه‌ و پێداویستییه‌كانیان ده‌كڕن