ئێران په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئیسرائیل كرد

به‌م نزیكانه‌یش سه‌ر ئه‌و به‌رزاییانه‌ ده‌كه‌ون و هێزه‌كانی ئیسرائیلی لێ ده‌رده‌كه‌ن

له‌ چوارچێوه‌ی نمایشی سه‌ربازی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی سوپاوه‌ كه‌یوومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده‌ی سوپای ئێران په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرد. 

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: ئه‌وان دوژمنانیان تا به‌رزاییه‌كان جۆلان ڕاوناو به‌م نزیكانه‌یش سه‌ر ئه‌و به‌رزاییانه‌ ده‌كه‌ون و هێزه‌كانی ئیسرائیلی لێ ده‌رده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ دانانی سوپای پاسداران له‌ لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌و ئه‌و هێزانه‌ ده‌كاته‌ هێزێكی داگیركه‌رو له‌ هیچ شوێنێكی جیهان هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی نه‌كه‌ن. 

هه‌ڵبه‌ت ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سوپای ئێران به‌ ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆمارو فه‌رمانده‌كانی سوپا و پاسداران و به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی سوپاوه‌ نمایشێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی له‌ باشووری تاران ڕێكخست.