وەزیری پەروەردە: تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، گۆڕانکاریی له‌ کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دەکرێت


وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا رووینەداوە و لە کاتی خۆیدا دەکرێت، سه‌باره‌ت خوێند بكرێته‌ به‌ پاره‌ ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێکی لەوجۆرە نییە و بەپێی دەستوور و یاسای عیراق رێگەپێدراو نییە و نابێت.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند شێوەی تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و دڵنیایی بە قوتابیان و خوێندكاران دەدەن، کە هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.

لەبارەی خوێندن بە پارە ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێکی لەوجۆرە نییە و بەپێی دەستوور و یاسای عیراق رێگەپێدراو نییە و نابێت.

ئەمەش لەکاتێدایە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە  بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان گۆڕانکاریی لە شێوە و کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر