هاتووچۆ : سزای وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان درا

هاتووچۆ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوابەدوای بڵاو بونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە ژمارە (424) هاتوچۆ کە سەرپێچی کردووە و جۆری سەرپێچیەکەی وەستان لە شوێنی قەدەغە .

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ : 
١-ئەم ئۆتۆمبێلە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی نییە .
٢-ئەو ئۆتۆمبێلە وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی تر مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شۆفێرەکەیدا دەکرێت و سزای بۆ کرا بە پێی یاسا بە بری غەرامەی (30000) سی هەزار دینار .

وێنەی پسوڵەی سزاکە هاوپێچی ئەم رونکردنەوەیە کراوە


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز