وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: تا لە مۆری بەرواری بەرهەمهێنانی هێلكه دڵنیا نه‌بن نه‌یكڕن
15/5/2019 - 21:37
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگه‌یاند: بەهیچ شێوەیەك هێلكەی بەرهەمی خۆماڵی یان هاوردە نەكڕن، تا لە مۆری بەرواری بەرهەمهێنان و ماوەی بەسەرچوونی دڵنیا نەبن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بەهیچ شێوەیەك هێلكەی بەرهەمی خۆماڵی یان هاوردە نەكڕن، تا لە مۆری بەرواری بەرهەمهێنان و ماوەی بەسەرچوونی دڵنیا نەبن.
داواشمان لە خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر و بازرگانەكان كردووە هیچ هێلكەیەك نەخەنە بازاڕەوە ئەگەر مۆری لێ نەدرابێت، چونكە گومان دروست دەكات دەربارەی جۆر‌و سەلامەتیی هێلكەكەو دواجار كاریگەریی دەبێت بۆ سەر تەندروستیی هاووڵاتیان.