عێراق پلەی نۆهەمە لە ڕێژەی گەشتیارانی عومرەدا

بەپێی ئامارێکی حکومەتی سعودییە


حکوومەتی سعودییە ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 270 هەزار عومرەکاری عێراقی سەردانی سعودییەیان کردووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو سونەتە.
 
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2019 بەپێی ئامارێکی حکومەتی سعودییە 269 هەزار و 554 عومرەکاری عێراقی سەردانی سعودییەیان کردووە و پلەی نۆهەمی گرتووە لە دوای وڵاتەکانی مالیزیا و یەمەن و جەزائیر و تورکیاوە.

بەپێی‌ ئاماره‌كه‌ی حكوومه‌تی سعودیه‌، لە سەرەتای‌ ئەمساڵەوە تا 18ی‌ مانگی‌ رەمەزان، فیزە بۆ حه‌وت ملیۆن و 259 هەزار و 463 کەس بۆ هاتنە ناو سعودییە دابینراوە.

هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ لەو رێژەیە شه‌ش ملیۆن و 943 هەزار و 964 عومرەکار سەردانی‌ سعودییەیان کردووە.

و: سامان زاهیر