تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنێكیان له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد

به‌ بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌كاكانی په‌كه‌كه‌


بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌شتی هێرتیان له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆدومان كرد .

ئه‌مڕۆی شه‌ممه‌  25ی ئایاری 2019  تۆپخانه‌و  فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپایی توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ چیاو به‌رزیه‌كانی ده‌شتی هێرتیان له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد .

به‌پێ وته‌ی دانشتوانی ناوچه‌كه‌ دوایی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی دوو فڕكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا چیای سپینداره‌یان له‌هه‌نداوی گونده‌كانی گه‌لی شێخ زادان و كۆلیت یان بۆردومان كرد هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی فڕۆكه‌كان تۆپخانه‌كانیش به‌چڕی گه‌رویی كه‌وه‌رت یان له‌سنووری خواكوڕك و ده‌شتی هیڕت تۆپباران كرد.

سوپای توركیا به‌ بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌كاكانی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌  بۆردومان كردنی ناوچه‌ سنووری و نزیك گوندو ئاوایه‌كان و  پێش نیوه‌ڕۆی دوێنیش فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی ئالموش و گه‌لی خواكوركیان بۆدومان كرد له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بۆ جاری سێه‌مه‌ سوپای توركیا چیاو دۆڵ و به‌رزایه‌كانی ده‌شتی هێرت و خواكوڕك له‌  ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كات.

پ: سامان زاهیر