له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ڤێنیزوێلا 23 پۆلیس و به‌ندكراو كوژران

له‌ گرتووخانه‌كانه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی پۆرتوگویسا

راگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان به‌ندكراوان و پۆلیس له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ڤێنیزوێلا، ٢٣ پۆلیس و به‌ندكراو كوژراون.

میدیاكانی ڤێنیزوێلا بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ له‌و كاته‌دا روویداوه‌ كه‌ له‌ گرتووخانه‌كانه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی پۆرتوگویسا، ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو ھێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر پۆلیس و ھه‌وڵیاندابوو، ھه‌ڵبێن.

به‌پێی میدیاكان له‌ ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌دا، ٢٣ پۆلیس و به‌ندكراو كوژراون و ١٩ پۆلیسی دیكه‌ برینداربوون.